
که‌سانیک هه‌ن به‌رێکه‌وت نه‌مر بوون، که‌سانێکیش هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ ته‌رخانکردووه و که‌سانێک هه‌ن به‌جۆره‌هاجۆره‌ها فرت وفێڵ وته‌ڵه‌که‌بازی خۆ نه‌مر ده‌که‌ن. که‌سانیک هه‌بوون له‌ژیانیانداهه‌رگیز به‌خه‌یاڵی نه‌مری کار‌و خه‌باتیان نه‌کردووه‌و خۆیان نه‌پاراستوه، لێ پاش چه‌ندین ساڵ له‌مردنیان ئه‌ونازناوه‌یان به‌سه‌ردابڕاوه ونه‌مر بوون.به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه که‌سانێکی دی هه‌بوون ده‌م و ده‌ستیان له هه‌مووپرس و بابه‌تیک وه‌رداوه و ناوی خۆیان له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕان به نوسین داوه‌و به‌جۆره‌ها ته‌ڵه‌که سه‌ریان له هه‌موو دیوانێک رۆکردوه تا که‌نه‌فت بوون، لێ نه‌که‌س به‌چاوی رێز تێی ڕوانیون وتێیان ده‌ڕوانێ له‌پاش مردنیشیان مردووتر بوون.
نه‌مری له‌هه‌ر یه‌ک له کایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیداجودایه له کایه‌کی دی بێ له ناوه‌ڕۆکی و په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی هه‌یه به‌ئاستی رۆشه‌نبیری وعه‌قڵانیه‌تی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک،بۆیه له کۆمه‌لگا پێشکه‌ووتوه‌کاندا که‌سانیک که خودان داهێنان وخه‌باتی هه‌ڵکه‌وته نه‌بووبن ئه‌و نازناوه‌یان پێ نه‌به‌خشراوه،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌نده‌ک کۆمه‌ڵگای تردا زۆر به‌کتوپڕی وبه‌بێ بنه‌ما ده‌به‌خشنه که‌سانی ناشایسته‌و ده‌یانکه‌نه سیمبۆل، هه‌روه‌ها چۆن نه‌مری له‌هه‌ندێک کۆماڵگادا مانا‌و بنه‌مای ده‌گۆرێن زۆر جاران له مابه‌ینی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیشدا ده‌بته جێی گۆڕانێ و پێودانگه‌کانی بۆ ژنان زۆر ئه‌سته‌متر ده‌بن له پیاوان.
سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ژنان له تێکرایی جیهان به ئه‌جه‌ندای جوداوشێوازی هه‌مه‌جۆر سه‌رقاڵی تێکۆشانن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان هه‌میشه‌ش نه‌مرییان پڕ ئاسته‌نگترو دژوارتره له‌هی پیاوان.
ژنانێک هه‌ن له ژیاندا گه‌لێک سه‌رسه‌خت وتێکۆشه‌رن،لێ چونکه سه‌ر به‌ئایدۆلۆژیایه‌کی باونین ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستاڕی سیاسی و حیزبایه‌تی و له‌بیرده‌کرێن، یا ژنانێک هه‌ن زۆرسه‌رکێش وبه‌توانان لێ که‌وتونه‌ته داوی خۆشه‌یستی پیاوێکه‌وه تا ده‌ژین ده‌بنه قوربانی و به ژنێکی سووک ناوزه‌د ده‌کرێن هه‌رله‌ناو شۆرشه‌کان ڕا تا ناو کایه سیاسی و رۆشه‌نبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تژین له ژنی دڵبریندارهه‌موو به‌رهه‌م و تێکۆشان و خه‌باتیان که‌س به چاوی رێز تێی ناڕوانێ له‌یه‌ک له قوژبنه‌کانی مالێکدا به ته‌نهایی ده‌توێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنجێکی قوڵ رۆبچینه ناو ئه‌و زنجیره مێژوویه‌ی شۆڕش وخه‌باتی گه‌لی کورد پێیدا تێپه‌ڕیوه چه‌ندین ژنی هه‌ڵکه‌وته‌و ئازا‌و پێشمه‌رگه ده‌بینینه‌وه که‌به‌جۆره‌ها شێواز به‌شدارییان له‌خه‌باتی سیاسی وچه‌کداری له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا کردووه،هه‌نده‌ک جار گه‌یشتونه‌ته پله‌ی سه‌ربازی به‌رزو دیار نمونه‌یان (مارگرێت جۆرجه) ئه‌و کیژه ئاشورییه‌ی بوێرانه له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا له‌ساڵی هه‌زارونۆسه‌دوشه‌ستویه‌کدا په‌یوه‌ندی به شۆڕشی کورد کردووه و تاوی داوه‌ته چه‌ک و له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خه‌باتی چه‌کداریدا به‌شداری گه‌لێک شه‌ڕی کردووه، به‌ناوبانگترینیان شه‌ڕی دۆڵی زاوێته‌یه وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌ک ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌کاندا هاتۆته ده‌شتی بیتوێن و پشده‌ر هه‌تا له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دوشه‌ستونۆ له گوندێك به‌ناوی (قه‌ڵاقومری) شه‌وێک له‌خه‌وێدا شه‌هیدکراوه له‌ڕوداوێکی نادیاردا ناوی زڕاو وناوی ژێرگڵ کراوه.
هه‌موو ده‌زانین هه‌شت ساڵ خه‌باتکردن و جه‌نگان له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یدا مێژووێکه‌و به‌ڵام بزرکردن و نائاگایی ژنی کوردیش جێی خه‌مێکی قوڵه. لێره‌ڕا وه‌ده‌رده‌که‌وێ که ژنی کورد که به‌شداریش نه‌بێ له‌زینده‌به‌چاڵکردنی خه‌باتگێرانی به‌بێ گومان پشتگیری ئه‌و کاره‌ساته‌یه که ئه‌وڕۆ ژنی کورد تێیدا ده‌ژی، ده‌نا چۆن به‌خۆ ناکه‌وێ بۆ پیرۆزڕاگرتنی مێژووی خۆی وبه‌سه‌رکردنه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ژنه پێشمه‌رگانه‌ی ده‌ست وپه‌نجه‌ی جوانیان له‌سه‌ر تفه‌نگه‌کان داناوه بۆ شه‌رکردن به‌رامبه‌ر رژێمێکی وه‌ها دڕنده ئه‌ورۆش به‌ئاسانی له‌نێو هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا په‌راوێز ده‌کرێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی میژووشی ده‌شێوێنرێ، له‌بۆیه ئه‌ز دڵنیام هه‌تا ژنی کورد هه‌نگاونه‌نێ بۆ رێزگرتن له مێژووی خۆی و بایه‌خدان به‌وهه‌موو ره‌وشت و ئه‌دگاره جوانانه‌ی له ژیانی ژنی کوردی ڕه‌سه‌ندا هه‌بووه هه‌رگیز ناتوانێ هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشکه‌وێ و له ئێستا پتر داده‌ڕوخێ.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی جیهان و جیهانگه‌رایی چۆن کۆمه‌ڵێک سیاسی باو‌و هونه‌رمه‌ندی باو‌و ڕۆشه‌نبیری باو‌و کۆمپانیای باوی کردونه‌ته ئه‌ستێره‌و له‌هه‌موو که‌ناڵێك ڕا ده‌وه‌شێنرێن به به‌دونیا ده‌ناسێنرێن، کۆمه‌ڵێک ژنی باویشی له‌نێو هه‌ریه‌ک له‌کایه‌کانی ژیانداکردۆته ئه‌ستێره هه‌ر له کۆندالیزه‌ڕایسی ئه‌مه‌ریکا ڕا بگره تا ئه‌و په‌ڕی دونیا و به‌ره‌به‌ره‌ش نه‌مریان پێده‌به‌خشێ به‌هه‌مان ڕێچکه‌شدا له‌کوردستان کۆمه‌ڵێک ژنی باو بوونه ئه‌ستێره‌ی هه‌ر یه‌ک له‌کایه سیاسی و ڕۆشه‌نبیری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و به که‌یف و ویستی خۆیان نازناوی ژنی خه‌باتکارو نه‌مر ده‌به‌خشنه‌وه و له‌هه‌موو تیڤی و ڕۆژنامه‌کان ڕا جاڕی خه‌باتی پرشنگداری ژنی کورد ده‌ده‌ن به‌بێ ئاگادار بوون له‌و مێژووی چه‌کداری ژنی کورد‌و به‌رز را‌گرتن و نرخاندنی به‌ده‌یان ژنی پێشمه‌رگه و زینده به‌چاڵکردنی نازناو وێنه‌یان وخۆگێلکردن له‌و شۆرشگێرانه‌ی له چیای قه‌ندیل خه‌بات ده‌که‌ن، رۆژانه له جۆره‌ها سه‌نته‌رو ڕێکخراوو ده‌زگایه‌که‌نیان له‌ژێر ناو‌و دروشمی ئازادی وکۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا چه‌ندین کۆرو سیمینار‌و ده‌به‌ستن له‌سه‌ر فێمینیزم وناوی چه‌ند ژنه نوسه‌ری رۆژئاوایان ده‌رخ کردوون و وێردی سه‌رزمانیان فێمینیزم و یه‌کسانی و ئازادیه و به‌رگه‌ی یه‌ک تاکه ره‌خنه ناگرن و به پلانی پیاوان ده‌که‌ونه سه‌نگه‌ر گرتن له یه‌کتری و ناو‌و ناتۆره له‌یه‌ک هه‌ڵدانێ.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك باوێینه سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی شۆرشه‌كانی كورد پێیدا تێپه‌ڕیوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابوردودا، ژنان سه‌رباری بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕویان له‌چیایه‌كان كردووه‌و له‌رێزی خه‌باتدا بوون به‌تایبه‌تی له‌ناو رێزه‌کانی حیزبی شیوعی، یه‌کیه‌تی نیشتیمانی، کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران، و حیزبی دیموكراتی روژهه‌ڵاتدا به‌شێوه و له‌کاتی جودا جودادا به‌شداری خه‌باتی چه‌کدارییان کردووه و چیایه‌کانیان چۆڵ نه‌کردون، لێ له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌کی به‌بنه‌ماو باوه‌ری ته‌واو به خه‌باتی ژنان، هه‌ندێکیان به‌پلان دوورخراونه‌ته‌وه و هه‌ندێکیان په‌رته‌وازه بوون بۆ ئێران و تاراوگه.
پێشمه‌رگه‌ی ژن له‌سه‌ره‌تادا له‌نێو شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ستی داوه‌ته چه‌ک و گه‌یوه‌ته پله‌ی سه‌ربازی نموونه‌ی هه‌ره جوانیش مارگرێته، پاشان له‌ناو رێزه‌کانی حیزبی شیوعی و چه‌ند ژنێک بوونه‌ته پێشمه‌رگه دواتر به‌ره به‌ره ژنان له‌ناو رێزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردوستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێران دا هاتوونه‌ته رێزه‌کانی شۆڕش تاویان داوه‌ته چه‌ک و پاشان له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ویه‌کیه‌تی نیشتیمانی وسۆشیالیست دا ئه‌و خه‌باته درێژه‌ی هه‌بووه.
هه‌ره‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ندێك قوڵتر ڕۆبچینه ناو قۆناغه‌كانی شۆرش ته‌واوی ئه‌و ئه‌زموونه كرچوكاڵانه‌مان بۆ وه‌ده‌رده‌كه‌ون كه به به‌رده‌وامی دووباره بونه‌ته‌وه‌و به‌ده‌وری خۆداخولاونه‌ته‌وه نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش ژنی چه‌كداره یاخود پێشمه‌رگه‌ی ژنه، كه‌به گوڕ‌و به هاندانێكی زۆره‌وه هێنراوه‌ته ناو شۆرشه‌كان و چه‌كداركراوه و لێ له‌به‌ر بێئه‌زموونی نه‌توانراوه وه‌كو كادیرێك سوودله‌هێز و شاره‌زایی وه‌ربگیرێ وده‌وری سه‌ره‌كی پێبدرێ له‌بۆیه پاش ماویه‌ك له‌ناو و شۆرش ماوه‌ته‌وه‌و لێ چونکه له‌بناغه‌و پره‌نسیپی شۆرشه‌کاندا ژن به‌که‌سایه‌تیه‌کی کامڵ جیگای بۆ دیاری نه‌کراوه و به که‌سی پله دوو ناسێنراوه له‌بۆیه ئاستی تێروانینی به‌رامبه‌ری له بازنه‌یه‌ک ده‌رنه‌چووه هه‌ر زوو ته‌ماحیان له‌جوانی وناسکی و ژنایه‌تیان کردوون و وه‌کوو دڵدارێک تووشی سه‌رلێشیوانیان کردوون و پاشان ده‌سبه‌رداریان بوون و به‌جێیان هێشتوون توشی داروخانی ده‌روونیان کردوون که‌وته‌نه‌ته ناو قه‌یرانی سه‌ختی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وری گرنگیان له‌ناوشۆرشه‌کاندا پێنه‌دراوه به‌كتوپری په‌راوێزكراون و به‌ناچاری ڕێگای مێرکرنیان گرتۆته‌به‌رو ناو و ڕۆڵییان له‌ژیاندا ته‌واو بووه.
كۆی شۆرشه چه‌كداریه‌كانی كورد خاڵی نه‌بوون له‌ڕۆڵی ژن چ به‌تاك وچ به گروپ بوبێت و به‌جۆره‌ها شێواز خه‌باتی خۆیان درێژه پێداوه، لێ هه‌ڵپه‌ساردنی ژنی كورد له شۆرشه چه‌کداریه‌كان هه‌ڵپه‌ساردنێكی مێژوویه پاشاخانێكی مێژوویی هه‌یه و پاشه‌كشێ كردنی له‌نێو ڕیزه‌كانی شۆرش و سه‌رهه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی هه‌یه به پێكهاته‌و ئاستی جیهانبینی و پێگه‌یشتویی سه‌ركرده‌و ڕێبه‌رانی شۆرشه‌كان.
دیوی هه‌ره دیار‌و به‌رچاوی هه‌ڵپه‌ساردنی مێژوویی ژنی كورد له‌و گرینگی نه‌دانه به‌و مێژووه‌و له‌بیركردن و به‌سه‌ردا تێپه‌رین و خه‌باتی ئه‌و ژنانه‌دایه، جگه له چه‌ند سیناریۆیه‌كی حیزبی نه‌بێ كه به‌ناوی رێزگرتن و یادكردنه‌وه‌ی خه‌باتی ژنی كورد به‌شێواز گه‌لێكی جودا سازده‌درێن و ده‌كرێنه یادو یاده‌وه‌ری له‌كۆرو سیمیناران دا هه‌روه‌ها بوونی ژنانی كورد له چیای قه‌ندیل كه تاكه شۆرشی چه‌كداری ژنن له‌وسه‌رده‌مه‌ی دا به‌و چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه و پشتگوێ خستنیان له لایه‌ن ژنانی باوی ناو كایه سیاسی و رۆشه‌نبیریه‌كانداجێی تێرامان وله‌سه‌رڕاوه‌ستانه. ئه‌گه‌رنا چۆن رۆژانه خوێنی كیژی كورد به‌سه‌ر به‌رده‌كانی چیایانداهه‌ڵده‌ڕژێ و له لوتكه‌ی جوانی وپاكیدا شه‌هید ده‌كرێن لێ به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ هیچ ژنێكی سیاسی و ڕۆشه‌نبیرو نووسه‌ر ئه‌وه به‌پرسی خۆ نازانێ و نایكاته بابه‌تێكی گرنگ و جێی لێكۆلینه‌وه و وه‌ك به‌شێك له مێژووی خۆی، ئه‌گه‌رچی زۆر جار له‌ناو مێدیاو چاپه‌مه‌نیه‌كانی زۆر له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا ئه‌و بابه‌ته ده‌وروژێنرێ و گرنگی پێده‌درێ.
ده‌كرێ بڵێین ژنان بۆ خۆیان ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی مێژووی خۆیان چونكه زۆر ئاسان مێژووی خۆیان له‌بیر كردوه و پشتگوێ خستوه بۆ نموونه خۆگێل كردن له‌ئه‌زموونی ژنانی خه‌باتكه‌ركه له‌قۆناغه‌كانی شۆرشداكه له بارودۆخێكی سه‌ختدا ژیاون به‌رامبه‌ر دوژمنی دڕنده چۆن راوه‌ستاون هه‌روه‌ك چۆن گوێ نه‌دان و بێ بایه‌خكردن و گڵ وه‌سه‌ردان بۆته كه‌لتورێكی حیزبی وله‌جۆرها كه‌ناڵ راكاری بۆ ده‌كرێ و به‌پلانی عه‌نتیكه عه‌نتیكه كه‌سانی خه‌باتكارو خودان ویژدان و هه‌ڵوێست په‌راوێز ده‌كرێن، ژنانیش به‌ده‌رنین له تێوه‌گلان له‌و باودۆخه‌و ده‌سته‌ووه‌ستان بونیان.
ژنان وه‌ختێك ده‌بنه شۆرشگێر له‌ناو شۆرشدا ده‌مێننه‌وه‌وله شۆرشه‌كانی ناخۆیان داسه‌رده‌كه‌ون وبریاری گه‌وره ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌و بریاره‌ی كیژانی چیای قه‌ندیل له ژیانیاندا داویانه كه به‌ته‌وژمێك پاش ساڵانی هه‌شتا به‌پۆل به‌ره‌و چیایه‌كان به‌رێكه‌وتوون ونه‌یانهێشتوه چیا‌كان چۆڵ ببن و به پرۆگرامێكی نوێ وبه به‌رنامه‌ی نوێ و ئه‌زموون له هونه‌ره‌كانی جه‌نگ ئامێزیان له‌چیاكان داوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی چه‌ندهه‌زار ژن وکیژێک ده‌بن به پله‌ی سه‌ربازی جۆر‌اوجۆرسه‌ركردایه‌تی هێرش و رێخستنیان له ئه‌ستۆیه و شه‌ڕكه‌ری كارامه‌و ئازایان تێدا هه‌لكه‌وتوون و به‌وپه‌ری لێهاتوی به‌رامبه‌ر دوژمنان ده‌جه‌نگن و به‌رگه‌ی ئابلۆقه‌ی ده‌وله‌تانی دڕنده‌و هێرشه‌كانی كوردانیشیان گرتوه.

ئه‌و تۆکمه‌یی روحیه‌ی کیژه گه‌ریلایه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و تۆکمه‌یه رۆحیه‌ی تائێستا له ناو ژنانی باکوردا پارێزراوه به‌شێوه‌یه‌کی گه‌له‌ک جوان ره‌نگوده‌نگ وسیمای خۆیان پاراستوه‌و ده‌ستیان به ره‌سه‌نایه‌تی و زمانی خۆ وه‌گرتوه بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له شیوه‌ی پۆشینی جلک و به‌رگیان، ئاخافتنێیان، ژیانی ساکاریان له گونده‌کان، پاراستنی که‌لتوورو هونه‌ریان، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ له که‌سایه‌تی ئه‌و کیژه‌گه‌ریلایانه بده‌ین هه‌ست به‌پاکی وجوانیه خۆرسکه ده‌که‌ین که ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر که‌سایه‌تییانه‌وه هه‌یه‌وئه‌و باوه‌ڕه‌گه‌وره له‌ناو چاوه‌کانیاندا ده‌بینرێ که گه‌له‌ک به‌زه‌حمه‌ت له‌نێو چاوی ژنه‌کی تردا ده‌دۆزرێته‌وه که شان به شانی چیایه‌کان خۆیان ڕاگرتووه، هه‌ره‌وه‌ها هه‌ندێکیان له ئه‌ورووپا ڕا گه‌ڕاوونه‌ته‌و بۆ خه‌باتکردن له‌وده‌مه‌یدا ئه‌وروپا بۆته‌به‌هه‌شتێک بۆ ژنانی کورد‌و به به‌هه‌شتی ئازادیه‌کانی ناوزه‌ده‌که‌ن بۆ پۆشینی جلوبه‌رگ و پاراستنی ژیانیان، ڤێجا به‌و پێشینه ره‌سه‌نه‌یانه‌و شانیان داوه‌ته به‌رخه‌بات له کایه سیاسی و رۆشه‌نبیری و کۆمه‌ڵایه‌کانداو توانیویانه به‌شاره‌زایی مامه‌ڵه ده‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و ته‌کنه‌لۆژیا بکه‌ن و به شاره‌زایی تێکه‌ڵی ژیانی مه‌ده‌نی و ریکخراوه‌یی ببن، ئه‌گه‌رچی له زۆر له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردوستانێ ئێستا ره‌وشی ژنان هێنده خه‌مهێنه‌ره که ده‌کرێ بێژێن له‌هه‌ندێک حاڵه‌ت و که‌سایه‌تی به‌ده‌ر ده‌نا ئه‌وی دی هه‌موو هه‌ر تۆزوبایه‌و به‌رو هه‌ڵدێرانی ناو‌و مێژوو ده‌ڕوا و مل ده‌نێ ژن هێنده بچو‌ک کراوه‌ته‌وه رۆژانه هه‌ر خه‌ریکی خۆ رازاندنه‌وه‌ی ده‌مووچاوو جه‌سته‌یه‌تی و خۆئاماده‌ده‌کا له‌بۆ ئه‌و بازرگانیه‌ی پێوه‌ی ده‌کرێ به جۆره‌ها چه‌کی بێده‌نگ ده‌کوژرێ .

ئه‌و شۆڕشه ئه‌گه‌ر هی هه‌ر میله‌تێکی که‌ی دونیا بوایه پێگه‌و سه‌دایه‌کی تری ده‌بوو به‌شیوه‌یه‌کی چڕتر تێی ده‌ڕوانراو حسیاباتی نیوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی بۆده‌کرا، لێ چونکه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی خۆبه‌که‌مزانه ناتوانی گرنگی وتایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شۆرشه به‌بایه‌خه‌وه وه‌رگرێ وه‌کو هێزێک له هاوکێشه‌کان داده‌کاری به‌رێ بۆیه هه‌رۆژه به دڵی ده‌وڵه‌تێک بێبه‌ری له‌وشۆڕشه‌ده‌کاو به‌گێره‌شێوێنیان پێناسه‌ده‌کا ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری وجڤاکیدابه‌هه‌مان دید هه‌موو ناو‌و ئاماژه‌یه‌ک و هاوسۆزیه‌ک بۆیان و ده‌گه‌ڵیان هه‌ڵاوێردکراوه تا ئێستا له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئه‌ڤ خرتوخاڵه‌ی به‌ناوی کتێب وگۆڤار دێنه وه‌شان بابه‌تێک وه‌ده‌ست ناکه‌وێت که به‌تایبه‌ت له‌سه‌رئه‌وه شۆڕشه و ژنی گه‌ریلا نووسرابێ و زانیاری چروپری تێدابێ.
هه‌روه‌ها هێنده‌ی ژنی رۆژئاوایی به‌دواداچوون وزانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و شۆرشه چه‌کداریه‌ی ژنی کورد‌و هێنده‌ی ووتارو بابه‌تی ئه‌وان له‌ناو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دێنه وه‌شاندن هه‌رگیز له‌لایه‌ن ژنه‌نووسه‌رێکی کورد ئه‌و شۆرشه جێی پرس و بایه‌خ نه‌بووه به‌ته‌نها له‌سه‌رده‌مێک نه‌بێ هه‌ندێک نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند خۆیان خزانده رێزه‌کانیان و که‌وتنه پێدا هه‌ڵدانیان، پاشان ئه‌گه‌ر لێیان ڕوون بوو ئه‌وان جێگایی خۆده‌رخستن خۆ ڕانانێ نین ڕوویان لێوه‌رگێران.
ئه‌گه‌ر پتر رۆچینه ناو ئه‌و پرسه هه‌ست ده‌که‌ین نه‌مری ئه‌و کیژانه له وه‌دایه که له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌مدا له‌وده‌مه‌ی زۆربه‌ی ژنانی دونیایه به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپی خه‌ریکی خۆشترکردنی گوزه‌رانی خۆیان و پترچه‌سپاندنی مافه که‌سیه‌کانی خۆیان که‌چۆن په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌کانیان له‌گه‌ڵ پیاوانی هه‌مه‌جۆرو هه‌مه ڕه‌گه‌ز رێک بخه‌ن بۆئه‌زموونی ژیان و پێشکه‌وتن و قازانج و پێکهوه‌نانی سه‌رمایه‌و ناوبانگ په‌یداکردنیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زێکی جوداو له‌گه‌ڵ که‌لتورێکی جودا به‌ده‌ر له‌خه‌می خاک و به‌ده‌ر له‌خه‌می زمان هه‌ر بۆ خۆشی ناسینی که‌لتورێکی دیکه خۆ فێری چه‌ندزمانان ده‌که‌ن، بێ ترسی هیچ فیشه‌ک و هیچ که‌مینێک به‌سه‌رانسه‌ری دونیایه‌دا ده‌خولێنه‌وه وده‌گه‌رێن و زۆربه‌شیان به ژنانی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو کوردوستانیشه‌و سه‌رقاڵی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری له‌ش و جه‌سته‌یانن ئه‌وان له‌سه‌ر ترۆپکی چیایه‌کان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆری وه‌کو تورکیا و زلهێزێکی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا ده‌جه‌نگن و له‌ناو سه‌نگه‌ره‌کانیاندا سنگیان بۆ گووله ئاوه‌ڵاده‌که‌ن، له‌بۆیه ئه‌و کیژه گه‌ریلایانه پێویسته‌جێگای شانازیه‌بن بۆ هه‌موو کوردێک و به‌تایبه‌ت ژنانی کورد.
ئه‌وشۆڕشه تاکه شۆرشیکه ئه‌وڕۆ له دونیایه‌دا به‌و چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تیه‌وه‌ژنی تێدابه‌شداربێ ژن بگاته ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی لێهاتووی له‌سه‌رکردایه‌تی کردن و به‌شداریکردن له‌هێرشه‌کانداو شاره‌زایی له‌هونه‌ره‌کانی جه‌نگ دا.
هه‌مومان ده‌زانین شه‌ڕی زمان شه‌ڕی خاک شه‌ڕێکی مه‌زنه‌و خوێنێکی زۆر له‌وه‌ی پتری ده‌وێ که تائێستا کورد ڕشتویه‌تی شه‌ڕی زۆر خه‌ته‌رترمان له‌پێشماوون ده‌بێ ئه‌وشۆڕشه به‌هه‌موو شێوازان پشتگیری بکرێ ده‌نا زه‌ره‌ره میژوویه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه‌و لێ سه‌ختر له‌وه‌ی چاوه‌ڕیی ده‌که‌ین.
له‌بۆیه له دووماهیه‌دا ده‌بێژم ئه‌و کیژه گه‌ریلایانه وه‌کو چیایه‌کانی کوردستانی به پاکی و به‌نه‌مری ده‌مێنه‌وه‌و ناو‌و ڕه‌نگیان به‌هیج هێزێک ناسردرێته‌وه‌و بزر نابێ، هانگاوه‌کانیان نیشانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌کی خۆرسکی کوردانه‌یه.
http://www.renesans.nu/articles.php?id=4286
خوای لێ خۆش بێت ئیمام خومه‌ینی!! ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌فادار به ئیمام خومه‌ینی بیڵێ ئه‌وه حه‌قی خۆیه‌تی به‌ڵام ئایا ڕه‌وایه بۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی کوردی که خۆی شاهید و بینه‌ر و بیسه‌ری جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و شاهیدی ئێعلامی جیهادی کاکی ئیمام، به دژی خه‌لکی کورد بێت، ئه‌و قسه‌یه بکا. ئاخر ده‌زگایه‌کی کوردی چۆن داوا له خوا ده‌کا له کوردکوژێکی وه‌ک ئیمام خۆش بێت؟ ئه‌ویش ڕاست له کاتێکدا که کورد له هه‌مو کاتێک زیاتر پێویستی به یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی هه‌یه. بڵێی ئه‌دیتۆری ئه‌م به‌رنامه‌یه چ پیلانگه‌لێکی به ده‌سته‌وه بێ که وا خه‌ریکه به‌م قسه پڕووپوچه خوێنی ئێمه کوردی ڕۆژهه‌ڵات وه‌جۆش بێنێ و ... بڵیی له پشتی په‌رده چ هه‌بێ!
کوردسات له پڕۆگرامێکی خۆیدا به ناوی "ئه‌مڕۆ له مێژوودا" له ڕێکه‌وتی 29.10.2007 ئه‌م شه‌کره‌ی شکاند، ئه‌وه بێ هیچ شه‌رمکردنێک له‌و هه‌موو بنه‌ماڵانه‌ی که منداڵه‌کانیان به فه‌رمانی ئه‌و ئیمامه جه‌علییه قه‌تڵوعام کراون. باشه خۆ واهه‌ڵ ده‌که‌وێ که پرۆگرامی ئه‌مرۆ له مێژوودا باسی کیمابارانی حه‌ڵه‌بجه‌ش بکات داخوا ده‌ڵێ: "خوای لێ خۆش بێت سه‌دام کردی" ؟ هه‌ڵیشده‌که‌وێ له‌م پڕۆگرامه دا باسی مێژووی ئه‌تا تورکیش بکرێت ئایا کوردسات ده‌ڵێ خوای لێ خۆش بێت ئاغای ئه‌تا تورک، ئه‌و ئه‌تاتورکه ناسنامه و هه‌بوونی کوردی ئینکارکرد و پڕۆژه‌ی سڕینه‌وه‌ی داڕشت.
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕاگه‌یه‌ندراوی کوردساتدا کار ده‌که‌ن ئایا ده‌زانن چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی خۆتان به ده‌ستی ڕێژیمه‌که‌ی ئیمام خومه‌ێنی شه‌هید کرا، ئه‌وانیش خوایان لێ خۆش بێت و ئیمامیش هه‌ر خوای لێ خۆش بێت؟ دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی بۆ ناچن یه‌خه‌ی به‌رپرسی ته‌له‌فیزۆنه‌که‌تان بگرن و پێی بڵێن "چه‌نده شه‌رمه که ڕوهه‌ڵماڵاوی سیاسی ده‌گاته ئه‌و حه‌دده که به دوژمنی مییله‌ته‌که‌ت بڵێی خوای لێ خۆش بێت". بچۆن پێشی بڵێن که کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر له خۆی و له‌و قسه هه‌له‌قمه‌له‌قانه‌ی تووڕه‌ن.
کوردسات وه‌ك چۆن زۆر شتی له به‌رنامه‌ی خۆی دا لابردووه به ده‌گمه‌نیش باسی ناکا ده‌یتوانی باسی مێژووی 1979 ئێرانیش نه‌کا، ( چۆن پی ی‌و که‌ی مێدیاش به‌شی فارسی لابردووه) به‌ڵام نا، کوردسات ده‌یهه‌وێت له ئاوی لێڵ ماسی بگرێ و دڵی کۆماری ئیسلامی پێ خۆش بکات، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌یکه کۆماری ئیسلامی زۆر زۆر کاری له‌وه گه‌وره‌تر بۆ کراوه‌و گوێشی پێ نه‌بزوتووه.
ئه‌من به ناوی کوردێکی ڕۆژهه‌ڵات داوا ده‌که‌م که کارگێرانی کوردسات و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌گه‌ر بۆ ساتێکیش بێت واز له کورسییه‌کانیان و ئه‌و که‌چه ده‌سه‌ڵاته بێنن و سه‌ردانێکی ئه‌ودیوی سنووره دزێوه‌که بکه‌ن. بڕۆن ده‌روازه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌نه‌وه بزانن هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانتان دا چی ده‌بینن؛ ئه‌و مناڵه چاو گه‌شانه‌ی که ئیمام خومه‌ینی نه‌یهێشت تامی شیرینی بابێتی بچێژن؟ ئه‌و دایکانه‌ی ڕۆڵه‌کانیان به ده‌ست کۆماری ئیسلامی له سێداره درا،ئه‌و باوکانه‌ی شاهیدی په‌ت په‌ت پێکردنی کوڕه‌کانیان به ده‌ست کۆماری ئیسلامی بوون، بڕۆن ده‌رگای زیندانه‌کان بکه‌نه‌وه بزانن چ کاره‌ساتێک به ده‌ستی خومه‌ینێکان به سه‌ر ژن و پیاو و کوڕ و کچی ئه‌م میلله‌ته دا هاتۆ؟، بڕۆنه گۆڕستانه‌کان ئه‌و کێله بێ ناوا نه ببینن که له ترسی خومه‌ینێکان نه‌یانوێراوه ناویان له سه‌ر بنووسن، بڕۆن مییله‌تێکی تا نوقمی خنکان له ناو زوڵم زۆری دا ببیین.
بڕۆن داوای لێبوردن له‌م میلله‌ته بکه‌ن که خومه‌ینی ده‌یان ساڵ ژیانی لێ کردنه ژان.باش بزاننئه‌گه‌ر خواش به قسه‌ی دوعاکه‌ی ئێوه بکات و له خومه‌ینی خۆش بێت ئه‌وه گه‌لی کورد له خومه‌ینی گۆڕ به گۆڕ قه‌ت قه‌ت خۆش نابێت.
30.10.2007
ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاشتی كه حه‌وتووی رابردوو له ئاخرین دادگایی رۆژنامه‌كه‌یدا له شاری سنه به‌شداریی كرد بوو، رایگه‌یاند كه رۆژنامه‌ی ئاشتی ئه‌وه‌تا 27 مانگه داخراوه و چه‌ندین جار ئێمه بانگ كراوین بۆ دادگا به باشیش ته‌حقیر كراوین. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانکرد که ده‌یان میلیون تمه‌ن خه‌ساره‌تی ماڵی‌یان لێ‌كه‌وتووه و نزیكه‌ی 20 رۆژنامه‌نووسیشیان بێكار كراون. ناوبراو هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌ا وتیشی: 4 ده‌فته‌ری ئاشتی له شاره‌كانی كوردستان داخراون و 27 مانگه قه‌له‌ممان نه‌خستوه‌ته سه‌ر كاغه‌ز و له ژێر فشاری روحی و ره‌وانیدا بووین.
وه‌ڵه‌ده‌به‌گی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا داخرانی ڕۆژنامه‌که‌ی وه‌ک "خه‌ساره‌تێكی گه‌وره له میله‌تی کورد که‌وتووه" به‌ناو کرد و وتیشی: "خه‌ڵکی کورد ئه‌وه زۆرتر له دوو ساڵه رۆژنامه‌یه‌كی كوردی نابینین ئه‌مه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئه‌منیته‌یه‌وه كه‌وتونه‌ته پاڵی ئێمه و ده‌یان كێشه‌ی‌تری سیاسی."
ناوبراو له‌و بواره‌وه ڕوونیکرده‌وه که ده‌بێ ده‌وڵه‌ت داوای لێبوردنیان لێ بکات له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ر و زیانه‌ی لێینا که‌وتووه. ئه‌و وتی: "جا قه‌راره دادگاه حوكمی چی به‌سه‌رمانا داسپێنێت؛ جا خو ئه‌گه‌ر عه‌داڵه‌ت هه‌بوایا ده‌بوایا له ئێمه داوای لێبوردنیان بكردبایا و قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌روزیانه‌یان بو بكردبایاین."
به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی سه‌باره‌ت به ئاخرین مه‌حاكمه‌ی دادگای سنه ده‌ڵێت: "ئێمه ئاخرین جار دیفاعمان له خۆمان كرد و ره‌دی ئه‌و تومه‌تانمانه‌مان دایه‌وه كه خستوویانه‌ته پاڵمان و رامانگه‌یاند كه ئێمه رۆژنامه‌نووسین و به‌داخستنی رۆژنامه و زیندان و جه‌ریمه ده‌ست له کاری خۆمان ناكێشینه‌وه و حه‌قی خۆمانه و هه‌ركاتیش زروفه‌كه له جێگای خویا بێت چالاكی رۆژنامه‌گه‌ری خۆمان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه و گوێ به‌و تۆمه‌ت و بێ‌ویژدانییه ناده‌ین كه به‌بێ به‌زه‌ییانه ده‌خرێت پاڵمان."
وه‌ڵه‌دبه‌گی سه‌باره‌ت به بۆچوونی "هیات مونسیفه"ی رۆژنامه‌كان له دادگای سنه‌ش وتی: "له دادگاكانی رۆژنامه‌كاندا له ئێران، 15 كه‌س وه‌ك كارشناس هه‌لئه‌بژین بۆ ئه‌وه‌ی له دادگایی رۆژنامه و ڕۆژنامه‌نووسه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و وه‌ك یاریده‌ده‌رو كارشناسی دادگاكه بیرورای خۆیان بۆ دادگا ده‌رده‌برن." وتیشی: "له‌م چه‌ن جه‌له‌سه‌ی دادگای ئێمه‌دا و ئه‌ندامه چالاكانه به‌شدارییان ده‌كرد و له ئاخرین دانیشتنی دادگادا پاش ته‌واوبوونی محاكمه‌ی ئێمه ئه‌وان بخویان كوبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد‌و و دواتر ڕای خۆیان له دادگا خوێنده‌وه، كه به‌وپه‌ری سه‌رسو‌رمانه‌وه دڵسوزانه دیفاعیان له ئێمه‌و رۆژنامه‌ی ئاشتی كرد و رایانگه‌یاند كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌زگا ئه‌منیته‌یه‌كان خستۆیانه‌ته پاڵ رۆژنامه‌ی ئاشتی و سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسی رۆژنامه‌كه، به‌لای ئێمه‌وه شتێكی یاسایی نییه و ئێمه به‌كۆی ده‌نگ ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه. "
ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانکرد که "به‌پێی یاسا، دادگا ده‌بێ له دانی حوكمی خوێدا ڕای هیات مونسیفه‌ی رۆژنامه‌كان له به‌ر چاو بگرێت"، وتیشی: "بزانین وا ده‌بێت یان نا"
به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی له کۆتاییدا ده‌ڵێت: "به‌رپرسانی دادگای هه‌مو رۆژنامه‌كان له شاری سنه كوردن و حه‌تا له جه‌له‌ساتی دادگای كردنی ئێمه‌دا چه‌ن جارێك به كوردی پرسیاریان ده‌كرد و بیر‌و بووچونی خۆیان ده‌رده‌بری." ناوبراو ئه‌وه‌شی به شتێکی پۆزێتیڤ زانی و هیواشی خواست ئه‌م یه‌که کاریگه‌ریی له سه‌ر ڕه‌وتی دادگا و حوکمه‌که هه‌بێت.
ڕێنێسانس نیوز؛ ڕاپۆرته‌هه‌واڵ: له دانیشتنی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئێران که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له تاران به‌ڕیوه‌چوو، هه‌ردوو لا هاوڕابوونی خۆیان له‌مه‌ڕ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کورده‌کان هێنایه زمان وباسیشیان له "ئیقدامی هاوبه‌ش"ی هه‌ردوو وڵات کرد. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، مالیکی و تاڵه‌بانیش هه‌ر له‌و بواره‌وه دانوستانی کردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی مێهری ئێرانی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و تورکیا ئه‌مڕۆ له تارانی پێته‌ختی ئێران کۆبوونه‌وه و ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌شیان له کۆنفڕانسێکی چاپه‌مه‌نیدا ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه مه‌نوچێهری موته‌کی له‌و بواره‌وه، وێرای ئاماژه به بۆچوونی هاوبه‌شی تاران و ئه‌نقه‌ره له‌مه‌ڕ کورده‌کان، ڕایگه‌یاند:" ته‌واوه‌تی ئه‌رزیی ئێڕاق و گێڕانه‌وه‌ی هێمنی بۆ هه‌رێمه‌که، له ئامانجه‌کانی ئێرانه" و پشتیوانی وڵاته‌که‌شی بۆ هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و ئێڕاق ڕاگه‌یاند.
موته‌کی جه‌ختی کرده‌وه که کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشه‌کانی پ.ک.ک بۆ سه‌ر تورکیا مه‌حکووم ده‌کا و ده‌ستپێشخه‌ریی هاوبه‌ش (ئیقدامی هاوبه‌ش)یشی به هه‌نگاوێکی پێویست و هه‌نووکه‌یی زانی. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند که ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان پ.ک.ک، پژاک و موجاهیدینی خه‌ڵکدا نابینن و به پێویستیشی زانی که له به‌رامبه‌ریاندا هه‌وڵی هاوبه‌ش بدرێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌و بواره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا و ئێڕاق و سه‌رکۆماری ئێڕاقیش جه‌لال تاڵه‌بانی، له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه دانوستانی کردووه و پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
عه‌لی باباجانیش له لای خۆیه‌وه وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پێشووی حکوومه‌ته‌که‌ی ده‌ستنیشانی کرد که وڵاته‌که‌ی له‌و بواره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا خه‌ریکی دانوستانه و ڕوونیشی کرده‌وه که تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
بڕیاره سه‌ۆکوه‌زیری تورکیا به سه‌ردانێکی فه‌رمی بگاته ئه‌مریکا و سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیاش ئه‌مڕۆ له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند که له هێرشکردنیاندا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له ئه‌مریکا ده‌ست ڕاده‌گرن. هه‌ندێ له چاودێران ( ڕۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی چاپی ئیمارات) ئه‌مه به یارییه‌کی دیپلۆماسی ده‌زانن و وه‌ک هه‌وڵێک چاوی لێده‌که‌ن بۆ له‌ژێر گوشارنانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، له‌مه‌ڕ په‌سه‌ند کردنی بڕیاری به جینۆساید به‌نێوکردنی کوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌کان.
دانوستانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردۆغان
هه‌ر له‌و کۆنفڕانسه چاپه‌مه‌نییه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاند که ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رکۆماری ئێران له‌گه‌ڵ هاوتا تورکییه‌که‌ی، له ڕیگای ته‌له‌فۆنه‌وه وتووێژی کردووه و ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێشنیاری هاوکاریی هاوبه‌شی، له دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه کردووه و ئاماده‌یی وڵاته‌که‌شی ڕاگه‌یاندووه بۆ هه‌وڵی دوولایه‌نه و هه‌رێمی بۆ بنبڕکردنی هه‌ڕه‌شه‌کان.( به کورده‌کان بیخوێنه‌وه)
مه‌نوچێهری موته‌کی هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌دا ڕاشیگه‌یاند که سه‌رکۆماری ئێران هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نووری ئه‌لمالیکی و جه‌لال تاله‌بانش گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام داوه و پێشنیاری پێ‌کردوون که هه‌نگاوی هاوبه‌ش هه‌ڵێننه‌وه.
هاوکات ئه‌ردۆغان له سیمپزیۆمێکدا له ئه‌سته‌نبوڵ، سه‌باره‌ت به پێشنه‌گرتن له چالاکییه‌کانی پ.ک.ک له ئه‌ورووپا و ڕاده‌ستنه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان، ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا کرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی بی بی سی ئه‌ردۆغان وتی که یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پ.ک.ک به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانێ، بۆ گرتن و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان به تورکیا هه‌وڵ نادا و له‌و بواره‌شه‌وه داای هاوکاریی زیاتری له وڵاتانی ئه‌ورووپا کرد.
ئه‌ردۆغان پێشتریش ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌مه‌ڕ پێشنیاره‌کانی ئێڕاق بۆ پێش‌گرتن له پ.ک.ک ڕاگه‌یاندبوو و وه‌زیری ده‌روه‌ی تورکیاش له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئێران وێرای سپاس له وه‌فده ئێراقییه‌که‌ی که سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردبوو، بۆ "نیه‌تچاکییان"، ڕه‌خنه‌ی له پێشنیاره‌کانیان کرد. ناوبراو داوشی کرد هه‌وڵی جدی و لێبڕاوانه‌تر بدرێن.
http://www.renesans.nu/articles.php?id=4266
ڕێنێسانس نیوز؛ سه‌رکۆماری تورکیا، له میانه‌ی سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی ئێڕاقی بۆ دانوستان له‌مه‌ڕ کێشه‌ی سنووربه‌زاندنی ئه‌رته‌شی تورکیادا، ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی له‌به‌ر هه‌بوونی هێزه‌کانی پ.ک.ک له‌وه وڵاته، ئیتر له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا سه‌بری نه‌ماوه‌و مالیکیش له کۆنفڕانسێکی ویدیۆیی‌دا له‌گه‌ڵ بووش ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوکاریی تورکیا ڕاگه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیکی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، سه‌رکۆماری تورکیا وتی: "ئێمه حورمه‌ت له ته‌واویه‌تی ئه‌رزی خاکی ئێڕاق ده‌گرین، به‌ڵام سه‌برمان نه‌ماوه له‌به‌رماوه و ئیتر که‌ڵکوه‌رگرتنی پ.ک.ک له خاکی ئێڕاق بۆ چالاکییه‌کانی دژی تورکیا ته‌حه‌مول ناکه‌ین." وتیشی: "پێداگری ده‌که‌ین له‌سه‌ر هه‌نگاوی پێویست بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه."
وه‌فدێکی پایه‌به‌رزی ئێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشتوونه ئه‌نقه‌ره و بڕیاره له‌مه‌ڕ ئه‌م کێشه‌یه له گڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دانوستان بکه‌ن. لێپسراوانی تورکیا ئه‌م دانوستانه به دوایین چانس ده‌زانن بۆ هێرش نه‌کردنیان بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان.
عه‌لی باباجان پێشتر شه‌ش مه‌رجی له‌پێش حکوومه‌تی ئێڕاق دانابوو که تێیدا ئاماژه به پێش‌گرتن له جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی پ.ک.ک کرابوو و داواش کرابوو وێڕای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رانی پ.ک.ک باره‌گاکانیشیان دابخه‌ن.
سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی ئێڕاق پێشتر پ.ک.ک ی به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو بردبوو و ڕاشیگه‌یاندبوو که بنکه و باره‌گاکانیان له هه‌موو ئێڕاقدا داده‌خرێن.
ئه‌مریکا له لای خۆیه‌وه داوا له ئێڕاق ده‌کات هه‌وڵی خێرا بدات بۆ له‌ناوبردنی پ.ک.ک، به‌ڵام داواشی له تورکیا کردووه خۆی له چوونه ناو خاکی ئێراق بپارێزێت. کۆشکی سپی ئه‌مریکا له‌و بواره‌وه ڕوونی کرده‌وه که مالیکی له کۆنفڕانسێکی ویدیۆیی‌دا ڕازیبوونی خۆی هێناوه‌ته زمان که به هاوکاریکردن له گه‌ڵ تورکیادا پێش له جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی پ.ک.ک بگرێت.
د. مه‌حمود عوسمان پێشتر له‌و بواره‌وه ڕه‌خنه‌ی له مالیکی گرتبوو و وتبووشی که مالیکیخۆی ئاگاداری کار و خه‌باتی پ.ک.ک هه‌یه و نه‌ده‌بوو لێدوانێکی وایدابا.
ئه‌مڕۆش وته‌بێژێک له سه‌ر ناوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێمدا هیچ باره‌گایه‌کی پ.ک.ک نییه و ئه‌گه‌ریش مالیکی لای خۆی شتێکی وا شک ده‌باتبا دایبخات.ئه‌و وته‌بێژه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕه‌تکرده‌وه که هێزی پێشمه‌رگه، بۆ پاراستنی هه‌رێم له هێرشی تورکیا، به سوپای ئێڕاقه‌وه ببه‌سترێته‌وه و گۆڕینی مه‌رجه‌عیه‌تی پێشمه‌رگه‌شی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، به شتێکی نامومکین زانی.
تورکیا له لای خۆیه‌وه ئاماده‌یی خۆی ڕایگه‌یاندووه بۆ هه‌نگاونانی سه‌ربازی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کان بۆ ده‌رکردنی پ.ک.ک ئه‌نجام به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن.
ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌پێی ئاژانسه تورکییه‌کان هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه به قووڵایی زیاتر له 50 کیلۆمتر ده‌که‌ونه ناو خاکی کوردستانه‌وه و هه‌وڵنێرێکی ڕادیۆی سوێدیش ڕایگه‌یاند که به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی که‌وتوون، سوپای تورکا به قوڵایی 10 کیلۆمه‌تر چۆته ناو خاکی باشوری کوردستانه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش له سه‌رچاوه‌کانی پ.ک.ک وه ده‌گه‌نه ده‌ست ڕای گشتی، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له شه‌ڕه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه دا ده‌یان سه‌ربازی لێ کوژراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی پ.ک.ک ڕایگه‌یاند که 10 سه‌رابزی تورکیانله ده‌ست دایه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکوه‌زیری ئینگلیس گودرون براون ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی کۆنفڕانسێکی چاپه‌مه‌نیدا له‌گه‌ڵ هاوتا تورکییه‌که‌ی، وێرای مه‌حکوومکردنی چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی پ.ک.ک ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی هاوکاریی تورکیا ده‌کات بۆ له‌ناوبردنیان.